Tuesday, July 31, 2012

وێنه‌کانی هه‌ناوی هه‌ولێر
به‌ شێویه‌کی گشتی سێ چیرۆك ده‌گێڕنه‌وه‌:
1-  شکۆ و جوانی هونه‌ری بیناسازی له‌ سێ گه‌ڕه‌کی کۆنی ته‌عجیل و عاره‌ب و خانه‌قای هه‌ولێر به‌کارهێنراون. هه‌ندێکیان ته‌مه‌نیان سه‌ده‌یه‌ك زیاتر ده‌بێت
2-  هه‌ڕشه‌ی له‌ناوچوونی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێك، له‌وانه‌::
-  ئیزن به‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی خانووه‌کان نادرێت، به‌ڵام به‌ ئاسانی ده‌رووخێنرێن و ده‌کرێنه‌ گه‌راجی سه‌یاره‌
-  ده‌کرێنه‌ شوێنی بازرگانی
-  زبڵ و خۆڵ و خاشاك به‌ جۆرێك پربووه‌ له‌ هه‌ندێ شوێن ده‌گاته‌ ئاستی بنمیچ (سه‌قف(
-  نه‌بوونی ئیزنی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و خراپی ئاستی خزمه‌تگوزاری، به‌تایبه‌تی ئاوی خواردنه‌وه‌—، دانیشتوانی توشی کۆچی خۆویستی یان ناچاری کردووه‌. که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر داروخانی زیاتری خانووه‌کان
3-  ژیانی مه‌ترسیداری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هێشتا له‌ناچاریدا له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن



بۆ بینی 67 وێنه‌ی زیاتر، کلیکی ئه‌م ئێره‌ بکه‌:؛ هه‌ناوی هه‌ولێر


The Erbil Inside photos tell about three interrelated stories currently happening in the city's oldest quarters and they show:
1- about the palatial and aesthetic architect art common in Tajeel, Khanaqa and Areb quarters; some of them have been built more than a century ago.
2- about the destruction threats chasing those beautiful houses because of some reasons like:
       - government prohibits residents from renovation license, but, houses are continuously destroyed for opening car    parkings in place.
       - garbage and wall remains accumulates leaving hills reaching to the ceiling level in some spots.
       - poor services--particularly shortage of drinking water--force residents to evacuate. Uninhibited houses are more vulnerable for ruining. 
3- about the people who still in those houses expose to the dangers of ruining walls and existence of snakes, scorpions and rats.

for seeing 67 other pictures, please visit: Erbil Inside